دۆگلاس مایكۆن به‌ بڕی 25-30 ملیۆن یۆرۆ ده‌توانێت بچێته‌ ڕیال مه‌درید
نوشته شده توسط : Honar Pirani

ڕاپۆرت:دۆگلاس مایكۆن به‌ بڕی 25-30 ملیۆن یۆرۆ ده‌توانێت بچێته‌ ڕیال مه‌درید

ئه‌نتۆنیۆ كالیندۆ ـی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یاریزانی یانه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالێ ئیتاڵی دۆگلاس مایكۆن ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌وا مایكۆن ئاماده‌یه‌ بچێته‌ یانه‌ی ڕیال مه‌درید ئه‌مه‌ش دوای ڕازی بوونی سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌نته‌ر به‌ڕێز ماسیمۆ مۆڕاتی،،،ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو كالیندۆ به‌ Sky Sportـی ئیتاڵی ڕاگه‌یاند كه‌وا مۆڕاتی و مایكۆن كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ باس كردنی داهاتووی مایكۆن به‌ڵام ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی له‌ میلان زیاتره‌ له‌ ده‌رچوونی،له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ FcInterNews1908.itـی ئیتاڵی له‌ ڕاپۆرتێكیدا ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌وا یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌توانێت به‌ بڕی 20 تـا 30 ملیۆن یۆرۆ مایكۆن بگوازێته‌وه‌،،كالیندۆ له‌ لێدوانێكدا ووتی،،،”ئه‌گه‌ر فلۆرێنتینۆ بۆندێكی فه‌رمی پێشكه‌ش به‌ ئێمه‌ كرد و بۆنده‌كه‌ له‌ نێوان 25 تـا 30 ملیۆن یۆرۆ بوو ئه‌وا ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی ده‌بێت”.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 1290
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست